ئهختهرکچی کوردی چاومهست [شیعر و قسه ی خوش * سورانی * ]
ئهختهرکچی کوردی چاومهست ئیلهام بهخشی شیعری پر ههست
ئهی پیشمهرگهی میللهت پهرهست که دیتمی تفهنگ به دهست
زانیم گولی هیوا پشکووت بهیانی ئازادی ئهنگوون
ئهختهر پیشمهرگهی کولنهدهر ئهختهر ئهی گولی نیو سهنگهر
خوینت دهتکی له دمی خهنجهر دهگری بهری هیرشی ئهسکهر
سهیرت گرت بهو چاوه جوانه له کهلهکهی ئهم بیژوانه
شهقت ههلدا له زیر و جل توورت داوه کلدان و کل
توندت کردهوه پشتینی شل فیشهکدانت کردوته مل
پساندت بازنهو پاوانه دهستت دا تفهنگ پیاوانه
ناریژی چاو، سوور ناکهی لیو شانه نا کهی بسکی پهشیو
یهکجاری فریت دا چارشیو ئهوه رووت کرده چر و کیو
دهبری جهرگی دوژمنی زول به سه ر نیزه نهک به مژول |