ئهختهرکچی کوردی چاومهست [شیعر و قسه ی خوش * سورانی * ] چاپ
تاریخ : پنجشنبه 12 فروردینماه سال 1389
ئهختهرکچی کوردی چاومهست
ئیلهام بهخشی شیعری پر ههست
ئهی پیشمهرگهی میللهت پهرهست
که دیتمی تفهنگ به دهست
زانیم گولی هیوا پشکووت
بهیانی ئازادی ئهنگوون
ئهختهر پیشمهرگهی کولنهدهر
ئهختهر ئهی گولی نیو سهنگهر
خوینت دهتکی له دمی خهنجهر
دهگری بهری هیرشی ئهسکهر
سهیرت گرت بهو چاوه جوانه
له کهلهکهی ئهم بیژوانه
شهقت ههلدا له زیر و جل
توورت داوه کلدان و کل
توندت کردهوه پشتینی شل
فیشهکدانت کردوته مل
پساندت بازنهو پاوانه
دهستت دا تفهنگ پیاوانه
ناریژی چاو، سوور ناکهی لیو
شانه نا کهی بسکی پهشیو
یهکجاری فریت دا چارشیو
ئهوه رووت کرده چر و کیو
دهبری جهرگی دوژمنی زول
به سه ر نیزه نهک به مژول